شیعەکان نایانەوێت مستەفا کازمی وەکوو سەرۆک وەزیر هەڵببژێرنەوە

ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: شیعەکان هیچ بڕیارێکیان بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی مستەفا کازمی وەکوو سەرۆک وەزیران، نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عادل مانع، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لێدوانێکی سەبارەت بە درێژ کردنەوەی خولی سەرۆک وەزیریی مستەفا کازمی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە هێنایە ئاراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: هیچ یەکدەنگییەک لە ناوماڵی شیعە بۆ درێژ کردنەوەی خولی سەرۆک وەزیریی کازمی بوونی نییە، کەواتە سیناریۆی دووبارە سەرۆک وەزیر بوونەوەی کازمی لە ئارادا نییە.

پێشتر مەحموود سەلامی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە خولی سەرۆک وەزیرایی مستەفا کازمی کۆتایی هاتووە و چی دیکە ناتوانێت ئارەزووی دووبارە سەرۆک وەزیر بوونەوەی هەبێت.

News Code 42567

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha