AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٤ ١٦:٣٤

وەزیری دەرەوەی ئێران:

تاران ئامادەیە دانوستانی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە

تاران ئامادەیە دانوستانی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپام وتووە: ئێمە ئامادەین لە رۆژانی داهاتوودا دانوستان دەستپێبکەینەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی لە گەڵ جوزێپ بۆرل، بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی: ئێران جەختی لە سەر دابین بوونی بەرژەوەندی ئابوورییە بە گوێرەی ڕێککەوتنی ساڵی 2015.

وتیشی: ئێمە ئامادەین لە رۆژانی داهاتوودا دەستبکەینەوە بە دانوستانی ئەتۆمی.

جەختیشی کرد: ئێران دەیەوێت پەیوەندی هاوسەنگ لە گەڵ جیهان بپارێزێت و لە سیاسەتی دەرەوەیی هاوسەنگدا ، ئەورووپا پێگەی گرینگی بۆ ئێران هەیە.

News ID 42543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha