پێش بینی بەرهەمهێنانی 816 هەزار تۆن گەنم لە کوردستان

جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: پێش بینی دەکرێت ئەمساڵ 816 هەزار تۆن گەنم لە ئاستی پارێزگا بێتە بەرهەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ساڵح ئەحمەدی ڕایگەیاند: سەرەڕای بەردەوام بوونی وشکەساڵی لە ناوچەکە پێش بینی دەکرێت ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو بەرز بوونەوەی 300 هەزار تۆنی بەرهەمهێنانی گەنممان لە پارێزگا هەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەمساڵدا 594 هەزار دۆنم لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگا، گەنمی تێدا کێڵدراوە کە پێش بینی دەکرێت زیاتر لە 816 هەزار تۆن گەنمی تێدا بەرهەم بێت.

ئەحمەدی ڕاشیگەیاند: زیاترین بەرهەمهێنانی گەنم لە پارێزگا بە 156 هەزار دۆنمەوە هی شاری بیجاڕە و شارەکانی دیواندەرە بە 101 هەزار دۆنم و دێولان بە 76 هەزار دۆنم لە پلەکانی دواتردان.

News Code 42483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =