سیخوڕی لە کوردەکانی سووریا بە نەرمئامێری "هرمیت"

بە گوێرەی ڕاپۆرت و شرۆڤەی گرووپی لوک ئوت ترت لەب، سەرچاوەیەکی نەناس لە نەرمئامێری سیخوڕی هرمیت بۆ سیخوڕی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا کەڵکی وەرگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای ئەمنیەتی سایبری لوک ئوت ترت لەب لە ڕاپۆرتێکدا لە بەکارهێنانی هەندێک دەوڵەتەکان لە نەرم ئامێری هرمیت لە دژی کەسایەتییە گرینگ و بەناوبانگەکان هەواڵی داوە. ئەو نۆڵامێرە لەسەر سیستەمگەلێک دادەمەزرێت کە سیستەمی ئاندرۆیدیان هەیە.

ئەو کۆمپایا لە ڤێبلاگەکەی خۆی وتوویە کە گومانی لە کۆمپانیای ئیتالیایی ئار سی ئێس بۆ بەرهەمهێنان و گەشەی ئەو نەرمئامێرە سیخوڕییە هەیە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری وایۆن، کۆمپانیای ئیتالیایی ئار سی ئێس کە لە بواری ئەمنیەتی سایبری چالاکی هەیە لەگەڵ ناوەندەگەلێکی سەربازی و هەواڵگری هەندێک وڵاتەکان وەکوو پاکستان، شیلی، مغۆلستان، بەنگالیا، میانمار و تۆرکەمەنستان هاوکاری هەبووە.

ئەو کۆمپانیا وتوویە بەڵگەکاندەریدەخات کە هۆاکرێکی نەناس لە ئەو نەرم ئامێ ە سیخوڕییە لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا کە بەستێنی زۆربەی ساختەکارییە ناوچەییەکانە کەلكی وەرگرتووە.

News Code 42480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =