AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٦ ٢٣:٠٠

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند:

گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی ئێران/ 2 کەس و 9 کۆمپانیا گەمارۆ دراون

گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی ئێران/ 2 کەس و 9 کۆمپانیا گەمارۆ دراون

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ گەمارۆی نوێی دژی 2 کەسی سڤیل و 9 کۆمپانیای هاوپەیوەند بە ئێران داسەپاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن ئەمڕۆ پێنج شەمە دووبارە گەمارۆی بە سەر چەند کەسدا سەپاندەوە بە تۆمەتی بێ بنەمای هاوکاری لە گەڵ ئێران.

لەو هەواڵەدا هاتووە؛ ئەم دوو کەسە سڤیلە شارۆمەندی چینی و هیندی بە ناوەکانی محەمەد شاهین ڕاکنۆدین هور هاووڵاتی هیند و جینگ فەنگ ژائۆ، هاووڵاتی چینیە.

هەروەها ئەو کۆمپانیایانەش کە گەمارۆیان خراوەتە سەر کۆمپانیای نەوتین .

ئەو دوو هاووڵاتیە هیندی و چینیە بە هۆی پەیوەندی لە گەڵ کۆمپانیای نەوتی ئێران" تریلیانس پێترۆکیمیا" کە پێشتر ئەمریکا گەمارۆی دابوو، گەمارۆی ئەمریکا خراوەتە سەریان.

کۆمپانیای فەن ئاوەران( (Fanavaran Petrochemica، پێترۆکیمیایی خارگ ،

(Kharg Petrochemical)، پێترۆکیمیای مارون (Marun Petrochemical) و هەروەها ۴ کۆمپانیای نەوتی لە ئیمارات امارات و ۲ کۆمپانیا لە هۆنگ‌ کۆنگ گەمارۆ دراون .

News ID 42431

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha