ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی دیجلە-ئامەد دەستی پێکرد

هێزە سەربازییەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێیان لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە هەرێمی دیجلە لە ئامەد و سنووری ئەلازیغ دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربازانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی نوێیان لە ناوچەی دیجلە لە ئامەد دەست پێکرد. لە ئەو ئۆپراسیۆنە ناوچەیەکی بەربلاو بریتی لە گوندەکانی پیرژمان، هریدان و شینگیریک سەر بە هەرێمی دیجلە گەمارۆ دراوە.

ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە سنووری دیجلە و ئەلازیغ تا چیای گورسە ئەنجام دەدرێت.

ئەو گوندانە بە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپا، هێزی خۆجەیی و زرێپۆش گەمارۆ دراوە. هاتوچۆ بۆ ئەو گوندانە قەدەغەیە و هێزە سەربازییەکان بە توندی گوشاریان خستووەتە سەر خەڵک.

بە پێێ راگەیاندنەکان ئەو ئۆپراسیۆنە لە دەی جوونەوە لە ئەو ناوچە خەریکە بەڕێوە دەچێت.

News Code 42394

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha