پاڵپشتی ئەمینداری گشتی ناتۆ لە تورکیا بەرانبەر پەکەکە

ینس ستۆلتنبرگ، ئەمینداری گشتی ناتۆ وتی ناتۆ ئەبێ لەسەر نیگەرانییەکانی هەموو ئەندامانەکانی، لەوانە نیگەرانی تورکیا سەبارەت بە پەکەکە باس بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، ینس ستۆلتنبرگ، ئەمینداری گشتی ناتۆ ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ نائۆلی نینیسوتۆ، سەرۆک کۆماری فەنلاند، لەسەر چارەسەری نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە پەکەکە جەختی کرد.

ناوبراو لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەنلاند پاگەندەی کرد هیچ ئەندامێکی دیکەی ناتۆ بە ئەندازەی تورکیا خەساری لە هێرشی تیرۆریستی نەدیتووە. ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر شوێنگەی ستراتیژیکی تورکیا لە دراوسێیەتی عێراق و سووریا.

ئەمینداری گشتی ناتۆ سەبارەت بە نیگەانییە ئەمنییەتیەکانی تورکیا وتی: ئەو نیگەرانیانە ڕەوان. ئەوان پێوەندی بە تیرۆریزمەوە هەیە. ئێمە ئەبێ نیگەرانییەکانی هەموو ئەندامانی ناتۆ، لەوانە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە گرووپی تیرۆریستی پەکەکە چارەسەر بکەین.

News Code 42380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha