ئێران دەست لە پێشکەوتنی ناڤۆکی خۆی هەڵبگرێت

سێ وڵاتی ئەورووپی بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەیاننامەیەکی دوژمنانەی نوێیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گۆڕانکارییە ناڤۆکییەکانی ئێران دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ وڵاتی ئەورووپی بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەیاننامەیەکی دوژمنانەی نوێیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گۆڕانکارییە ناڤۆکییەکانی ئێران دەرکرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئێمە دەوڵەتەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا لە ئاپی 2021 ەوە بە نیازپاکییەوە و بە شێوەی چڕوپڕ لەگەڵ ئیران دانوستانمان کردووە تا ڕێککەوتنی ناڤۆکی ببووژێنینەوە. لە مانگی مارسی 2022 ەوە ڕێککەوتنێک کە دەکرا جێبەجێ بکرێت، لەسەر مێز بووە کە ئێرانی دەگەڕاندەوە بۆ بەڵێنەکانی و هەروەها ئەمریکای دەگەڕاندەوە بۆ سەر ڕێککەوتنەکە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: بەداخین کە ئێران لە ئەو هەلە دیپلۆماتیکە بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتننامە کەڵکی وەرنەگرتووە و ئێمە داوایان لێ دەکەین کە ئێستا ئەو کارە بکەن. ئێمە ئامادەی ڕێککەوتنین.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە کە ئێمە لە هەنگاوەکانی ئێران وەکوو دامەزراندنی سانتریفیوژی پێشکەوتووی زیادە و کۆتایی هێنان بە ڕوونکارییەکان نیگەرانین و ئیدانەی دەکەین و پێمان وایە کە ئەو هەوڵانە تەنیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێچراوتر دەکاتەوە.

هەروەها هێناویانە کە داوا لە ئێران دەکەین کامێرا چاوەدێرییەکان بکاتەوە و دەست لە پێشکەوتنی ناڤۆکی خۆی هەڵبگرێت و دەستبەجێ ئەو ڕێککەوتنەی کە لە سەر مێزە، واژۆ بکات تا ڕێککەوتنی ناڤۆکی ببووژێتەوە.

News Code 42341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha