کوردی سووریا لە ئەمریکا بێ هیوا بووە/ وەرچەرخان بەرەو دیمەشق

دکتۆر ئێلیزا مارکۆس پێی وایە داواکاری مەزڵۆم کۆبانێ لە دیمەشق بۆ دروست کردنی بەرەیەکی هاوبەش بەرانبەر تورکیا و بەکارهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای دیمەشق بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی فڕۆکەکانی تورکیا نیشانەی بێ هیوایی کوردەکان لە ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕۆژی ڕابردوو داوای لە دیمەشق کرد کە لەگەڵ هێزە کوردییەکان بەرەیەکی هاوبەش بۆ بەرگری لە هێرشەکانی تورکیا پێک بهێنن.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز، داوای لە دیمەشق کرد سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بەکار بهێنن. مەزڵۆم کۆبانێ هاوپەیمانی لەگەڵ دیمەشق لە زیانی ئیدارەی خۆسەر نابینێت.

دکتۆر ئێلیزا مارکۆس، کارناسی پرسی کورد ئەو لێدوانەی نیشانەی بێ هیوا بوونی کوردەکان لە ئەمریکا بۆ بەرگری لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا وەسف کرد.

ناوبراو لە هەژمارەکەی خۆی لە تویتەر نووسی: ئەو بابەتە چاوەڕوان نەکراو بوو و نیشانەی کۆتایی هاتنی پشت بەستنی کوردەکان بە ئەمریکا بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەردۆغانە.

News Code 42296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha