ئەردۆغان لە باکووری سووریا سیاسەتی پاکتاوکردن جێبەجێ دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند کە ئەردۆغان لە باکووری سووریا سیاسەتی پاکتاوکردن جێبەجێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی سووریا کاردانەوەی بە کردەوە و هەڵوێستی سوپای تورکیا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا نیشان دا.

دیمەشق ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی سووریا دژی کردەوە دژبەرانەکانی ئەردۆغانە لە باکووری سووریادا و ئیدانەی دەکات.

ئەوەش وتراوە کە کردەوەکانی تورکیا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە خاکی سووریا لە پێناو پیادە کردنی سیاسەتی پاکتاوە کە لە لایەن دەوڵەتی ئەردۆغانەوە پەیڕەو دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە کە پێشتر ئەردۆغان وتبووی تورکیا بەمزوانە ناوچەی ئەمن لە قووڵایی 30 کیلۆمەتری سنووری تورکیا و‌سووریا دەکاتەوە.

News Code 42211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha