ڕێگاچارەی نیگەرانییەکانی تورکیا گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی سووریایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران دژی هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی و پشت بەستن بە زۆرەملێ لە خاکی وڵاتانی دیکە بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سنوورەکانی سووریا و عێراق ڕایگەیاند: ئێران لەگەڵ هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی و پشت بەستن بە زۆرەملێ لە خاکی وڵاتانی دیکە بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانە و ئەوە بە پێشێل کرانی یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نەتەوەیی ئەو وڵاتان دەزانێت و هەر ئەو بابەتەش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان و پێچراوتر بوونی دۆخەکە.

خەتیب زادە زیادی کرد: ئێران وێڕای تێگەییشتن لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا، تەنیا ڕێگای چارەسەری نیگەرانییەکان گفتوگۆ، ڕێز بۆ ڕێککەوتننە دوو لایەنەکان لەگەڵ دراوسێکان و هەروەها ڕێککەوتننەکانی ئاستانە لەوانە ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاک، یەکپارچەیی و سەروەری نەتەوەیی سووریا و لەبەرچاوگرتنی بنەمای پشت نەبەستن بە زۆرەملێ دەزانێت.

News Code 42189

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =