ئۆپراسیۆنی سەربازی و بەتاڵان بردنی دارستانەکانی کوردستانی تورکیا درێژەی هەیە

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی و قەدەغەی هاتوچۆ لە بەرزاییەکانی جوودی، بەتاڵان بردنی بێ وێنەی دارەکان لە دارستانەکانی کێوی جوودی و بەستا درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕینەوە و بەتاڵان بردنی دارەکانی دارستانەکانی کوردستانی تورکیا بەتایبەتی لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە دارستانەکانی کێوی جوودی لە شڕناخ بە توندی درێژەی هەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە سەرەتاکانی مانگی مەی، هاتوچۆیان بۆ ئەو ناوچە قەدەگە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دارەکان لە دارستانەکانی بناویا و نوادا لە کێوی جوودی، دارەکانی دارستانەکانی بەستا لە ناوچە کەنگە گرێ سێوە تا چێمە مەزین و چەندین و چەند ناوچەی دیکە بە توندی خەریکی بەتاڵان بردنن. داری ئەو زەوینانە کە هی کەسانی ئاسایینیش لە ناوچەی بیرا پەشو لە بەستا بڕدراونەتەوە. هاووڵاتیانی ناڕازی بە بڕینەوەی دارەکان، هەڕەشەی ئاگرتێبەردانی هەموو باخەکان و مەزراکانیان لەلایەن هێزە خۆجەییەکانەوە لێکراوە.

News Code 42179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =