بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی وەزارەتی دەروە بۆ چارەسەری ڕاگیرانی وەجبەی پاپۆڕی ئێران لە ئاوەکانی یۆنان کە بە گوشار و دەستێوەردانی ئەمریکا ئەنجام دراوە، کارداری باڵوێزخانەی سوئیس لە اتارن، لە نەبوونی باڵوێزی ئەو وڵاتە لەلایەن بەرپرسی گشتی ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بانگهێشت کرا و نیگەرانییەکانی ئێران نیسبەت بە بەردەوام بوونی پێشێل کرانی ڕاشکاوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، مافی دەریاکان و کۆنواسنیۆنی نێودەوڵەتی پێوەندیدارەوە بەتایبەتی بنەمای ئازادی پاپۆڕوانی و بازرگانی ئازادی نێودەوڵەتی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە، ڕاگەیێندرا و لەسەر چارەسەری بەپەلەی ڕاگیرانی پاپۆڕ و وەجبەکەی جەخت کرا.
کارداری سوئیس ڕایگەیاند کە ئەو بابەتە لە زووترین کاتدا بە بەپرسانی ئەمریکا ڕادەگەیێنێت.
Your Comment