ئیسرائیل دانی بە تیرۆری شەهید سەیاد خودایی نا

بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ئەوان سەهید سەیاد خوداییان تیرۆر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک تایمز، هەندیک لە ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکات کە بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە تیرۆری شەهید سەیاد خودایی، کاری هێزەکانی ئەو ڕژێمە بووە.

دەوتەرێت کە ئیسرائیلییەکان ئەو بابەتەیان بە بەرپرسانی ئەمریکی ڕاگەیاندووە.

لە ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز باس کراوە کە هەر چەندە وتەبێژی نەفتالی بێنێت لە ئەو پێوەندییەدا قسەیەکی نەکردووە، بەڵام بەرپرسێکی ئاگادار وتوویە کە تێلاڤیڤ ئەوەی بە واشنتۆن ڕاگەیاندووە.

لە ڕاپۆرتەکەی نیۆیۆرک تایمزدا لە زمانی بەرپرسانی تێلاڤیڤەوە پاگەندە کراوە کە شەهید خودایی، فەرماندەی یەکەیەکی نهێنیی لە دژی هێزەکانی ئیسرائیلی لەئەستۆ بووە.

بە پاگەندەی بەرپرسانی ئاگاداری ئەمریکا، ئیسرائیلییەکان بە ئەمریکییەکانیان وتووە کە ئامانج لە ئەو تیرۆرە هۆشداریی بە ئێران بۆ ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنێکی گرووپێکی نهێنی لە هێزەکانی قودس ناسراو بە یەکەی 840 بووە کە لە دژی هێزەکانی ئیسرائیل خەیکی چالاکی بووە.

News Code 42149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =