تەرمی محەمەد زەکی چەلەبی گەییشتەوە سیلۆپی

تەرمی محەمەد زەکی چەلەبی چالاکی کورد، لە نێوان پێشوازی نوێنەران و ئەندامانی هەدەپە و خەڵک گەییشتەوە سیلۆپی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی محەمەد زەکی چەلەپی چالاکی سیاسی کورد کە چەند ڕۆژ پێش لە سلێمانی تیرۆر کرابوو، دوای ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن لە ئەو شارە، نێردرایەوە بۆ تورکیا. تەرمی چەلەبی شەوی ڕابردوو گەییشتەوە سلۆپی و لەلایەن خەڵک و نوێنەرانی هەدەپەوە پێشوازی لێکرا.

محەمەد زەکی چەلەبی چالاکی سیاسی کورد، لە دایک بووی وانە کە 12 ساڵ لەمەوپێش بەهۆی دۆسیەی دادوەری سیاسی کە دژی ناوبراو پێک هاتبوو، لە هەرێمی کوردستان پەنابەر بوو و لە سلێمانی دادەنیشت، لە 18 ی مەی لە بەردەم ڕێستۆرانتەکەی خۆی هێرشی چەکداری کرایە سەر و گیانی لەدەست دا.

تەرمی چەلەبی ڕۆژی ڕابردوو دوای بەڕێ کردن لەلایەن دەیان چالاکی کورد و خەڵکی سلێمانییەوە، بۆ ناشتن لە سنووری خابوورەوە نێردایەوە تورکیا و لەوێش لەلایەن خەڵک و نوێنەرانی هەدەپەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیار وایە تەرمی چەلەبی دوای قۆناغە یاساییەکان بۆ ناشتن بنێردرێتەوە زێدی خۆی واتا وان.

News Code 42129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =