بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەییسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پێش لە بەجێ هێشتنی تاران، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو سەفەرە لە سەر داوای فەرمی بەڕێز هەیسەم بێن تارق سوڵتانی بەڕێزی عومان ئەنجام دەدرێت، وتی: پێوەندی باش لە نێوان ئێران و وڵاتی دۆستمان عومان هەیە.
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە پێوەندییەکانی نێوان تاران و مەسقەت لە ئاستی دوو وڵاتەکە نییە، زیادی کرد: بڕیار و ویستی هەر دوو وڵاتەکە بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندییەکان لە بواری بازرگانی، گواستنەوە، وزە، گەشتیاری و بەتایبەتی گەشتیاری تەندروستییە.
رەییسی بە وتنی ئەوەی کە لە ئەم سەفەرەدا ڕێککەوتننامەگەلێک واژۆ دەکرێت، وتی: سەفەری من لە درێژەی سیاسەتی دراوسێیەتی دەوڵەت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە زۆر گرینگە و لە دانوستانەکاندا گەشەی پێوەندی دوولایەنە و ناوچەیی شوێنگیری دەکەین.
Your Comment