١٠ ئەندامی چالاکی هەدەپە کەوتنە زیندان

١٠ ئەندامی چالاکی هەدەپە لە پارێزگاکانی دیاربەکر، ماردین و ئورفا بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ ڕێکخراوەی تیرۆریستی کەوتنە زیندان.

بە پێی راپۆرتی اژانسی هەواڵی مێهر، ١٠ ئەندامی چالاکی هەدەپە کە لە ماڵی خۆیان لە شارەکانی دیاربەکر، ماردین و ئورفا قۆڵبەست کران، بە فەرمانی دادگە بۆ زیندان نێردران.

مێزۆپۆتامیا نووسیویە پۆلیسی تورکیا بە فەرمانی دادگای دیاربەکر هێرشی کردە سەر ماڵی ١٣ کەس لە ئەندامە لاوەکانی هەدەپە و ئەوانی قۆڵبەست کرد. رۆژی پێشوو ئەوان لە دادگا ئامادە بوون و لێپرسینەوەیان لێ کرا و لە ئاکامدا ١٠ کەسیان بۆ زیندان نێردرا.

خالدە تورک ئوغلو، چەکدار بوداک، سویم ئاکداغ، زڵێخا قوجامان، بەتوول ئۆنسال، مەتین ئیلماز، بێریتان یاشار، حەمزە ئاغیرمان، ئێسین گوڵ قلیچ و مستەفا کورت ئەو کەسانەن کە بە فەرمانی دادگا و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوەی تیرۆریستی رەوانەی زیندان کران.

News Code 42092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =