بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌نوێترین په‌یامیدا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی رایگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سه‌رچاوه‌كانی خۆی له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه فیدڕاڵیهكانهوه كه ده‌سه‌ڵاتی فراوانتریان هه‌یه به‌ڕێوه‌ببات".
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت كه واژۆی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی گشتی چاودێری ته‌رخانكردنی داهاته فیدڕاڵیهكانی كردوه رایگه‌یاندوه، وه‌زاره‌تی نه‌وت داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه، نوێنه‌رێك راسپێرن تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نوێنه‌رێكیان دیاری نه‌كردوه.
راشیگه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ دانانی سیسته‌مێكی كارگێڕی سه‌ركه‌وتو كه گه‌ره‌نتی وه‌به‌رهێنانی گونجاوی سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكات و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌نه‌كان ره‌چاو بكات به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی و به شێوه‌یه‌كیش بوار بدات به هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی خۆی له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه فیدڕاڵیهكانهوه كه ده‌سه‌ڵاتی فراوانتریان هه‌یه، ئه‌نجامی ویستراوی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌تی هه‌رێم بۆچونی خۆی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌ربڕیوه و به‌بڕیارێكی ناده‌ستوری و قبوڵنه‌كراوی ده‌زانێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك رێوشوێن و به‌گوێره‌ی به‌رپرسیارێتییه فیدڕاڵییه‌كانی خۆی له به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه گشتیه‌كانی نه‌وتی وڵات‌دا به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ویستراو كه زۆرترین گه‌ڕانه‌وه‌ی نیشتمانی و به‌ده‌ستهێنانی یه‌كگرتنه له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی وزه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌حكامه‌كانی بڕیاری دادگا".
رۆژی 15ی (شوبات/5)ی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا كه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری نییه و سه‌رپێچی ده‌ستوری فیدڕاڵیه، بۆیە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند كرا به راده‌ستكردنی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت به به‌غدا.
سێشه‌ممه‌ی رابردوش، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، له‌باره‌ی نادهستور و نایاسایی بونی دۆسیه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێم وه‌ڵامی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن حکومەتی هەرێمه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور نییه".
بۆچوونی ئێوە