بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوهەیل فەزل وەزیری سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە تاناکۆرای سنە ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک بە کاتژمێر یەک رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕچەی تاناکۆرای سنە بە ئێمە ڕاگەیێندرا و دەستبەجێ هێزەکانی ئێمە لە شوێنەکە ئامادە بوون.
ناوبراو وتی: ئاگرکەوتنەوە لە سەرەرتای بازاڕچەکەوە بە شێوەی هاوکات لە چەند شوێن دەستی پێکردبوو و 25 ژوور لە پیادەڕێی ئەو بازاڕچە لە ئاگردا سووتا.
فەزل وەزیری ڕایگەیاند: بۆ کۆنترۆڵی ئەو ئاگرە 25 ئاگرکوژێنەر لە 8 گرووپکدا چوونە شوێنەکە کە بە هەوڵ ئاگرکوژێنەوەکان لە کاتژمێر 2 و 50 خولەک کۆنترۆڵ کرا.
وتیشی: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هێشیا نادیارە و بەختەوەرانە هیچ کەس لە ئەو ڕووداوە خەساری گیانی بەر نەکەوتووە.
بۆچوونی ئێوە