AP ١٤٠١ گوڵان ٢٨ ٠٩:٣٦

ئەردۆغان:

فەنلاند و سوید ئەندامانی پەکەکە ڕادەست بکەنەوە، ئەندامێتیان لە ناتۆ قبووڵ ئەکەین

فەنلاند و سوید ئەندامانی پەکەکە ڕادەست بکەنەوە، ئەندامێتیان لە ناتۆ قبووڵ ئەکەین

حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند کە مادامێک کە فەنلاند و سوید ئەندامانی پەکەکە ڕادەست نەکەنەوە و هاوکاری کوردەکان بکەن و گەمارۆی چەک لەسەر تورکیا هەڵنەگرن، لەگەڵ ئەندامێتیان دژایەتی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حکومەتی تورکیا پاگەندەی کرد کە فەنلاند و سوید داواکارییەکانی تورکیا لەسەر ڕادەست کردنەوەی 33 ئەندامی جەماعەتی گولەن و پەکەکەیان ڕەت کردووەتەوە و تا کاتێک کە داواکارییەکانی حکومەتی تورکیا لەسەر ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی جەماعەتی گولەن و پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ لەسەر ئەو وڵاتە جێبەجێ نەکەن، ئەو وڵاتە لەگەڵ بەندام بوونی فەنلاند و سوید ڕازی نابێت.

ڕۆژنامەی حوڕیەت لە نزیکترین مێدیاکان بە حکومەتی تورکیاوە ڕۆژی ڕابردوو لە هەواڵێکدا پاگەندەی کرد کە داواکاری وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەزارەتی دادی فەنلاند بۆ ڕادەست کردنەوەی 6 ئەندامی جەماعەتی گولەن و 6 ئەندامی پەکەکە، هەروەها داواکاری وڵاتەکەی لە سوید بۆ راەست کردنەوەی 10 ئەندامی جەماعەتی گولەن و 11 ئەندامی پەکەکە ، هەر هەموویان بێ وەڵام ماونەتەوە.

هەروەها پاگەندەی کرد کە ڕازی نەبوونی تورکیا بە ئەندامێتی فەنلاند و سوید، ئەو دوو وڵاتەی ناچار کردووە کە وەزیرانی دەرەوەیان بۆ چارەسەری کێشەکە بنێرنە ئەنقەرە.

News ID 42035

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha