بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی جان ئۆنلوو نوێنەری هەدەپە لە دێرسیم، لە کاردانەوە بە توندوتیژی پۆلیس لە ڕێوڕەسمی بەرێکردنی تەرمی ئایس دۆغان چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی گرووپی ئاشتی دووهەم، ئەو هەڵسوکەوتەی لە زەینیەتی یەزیدیی حکومەتی تورکیاوە وەسف کرد و سولەیمان سۆیلۆ و هێزەکانیی، تیرۆریست وەسف کرد.
عەلی جان ئۆنلوو سەبارەت بە ڕووداوەکانی دوێنێ لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی چالاکی سیاسی کورد، وتی: ڕۆژی ڕابردوو دۆخێک هاتە ئاراوە کە هەم حکومەت و هەم خەڵکی کورد بایەخ و فەرهەنگی خۆیانیان نمایش کرد. حکومەتی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو هزری یەزیدیی خۆیی نمایش کرد.
ئۆنلوو بە ئاماژە بە هەڵسوکەتی سولەیمان سۆیلۆ و بە ناوبردن لە ئەو وەکوو وەزیری جەنایەت، وتی: سۆیلۆ ئێمەی تیرۆریست وەسف کردبوو، وەزیری جەنایەت ئەگەر بەدوای تیرۆریست دەگەڕێت چاوێک لە خۆی بکات.
Your Comment