بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەفیزە ئیپێک هاوسەرۆکی پێشووی حیزبی ناوچە دیموکراتیکەکان و مەتین کلاوز سەرۆکی پێشووی ئامەد سپۆرت لە لایەن پۆلیسی دیاربەکرەوە قۆڵبەست کران.
ئارتی گەرچک نووسیویە: ئەم دوو چالاکە سیاسی و مەدەنیە کوردە مانگی پێشوو بە تۆمەتی یارمەتی ماڵی بە پەکەکە قۆڵبەست و ئازاد کرابوون، بەیانی ئەمڕۆ دیسانەوە لە لایەن پۆلیسی دیاربەکرەوە قۆڵبەست کران.
ئەم دوو کەسە کە ئێستا لە گرتووخانەی پۆلیسی دیاربەکر دان، بۆ لێپرسینەوە و بەشداری لە دادگا بۆ ئەنقەرە دەگوێزرێنەوە.
Your Comment