AP ١٤٠١ گوڵان ٢٦ ٢١:٢٧

بە تۆمەتی یارمەتی ماڵی بە پەکەکە;

دوو چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد پاش ئازادی دیسانەوە قۆڵبەست کران

دوو چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد پاش ئازادی دیسانەوە قۆڵبەست کران

دوو چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد کە مانگی پێشوو بە تۆمەتی یارمەتی ماڵی بە پەکەکە قۆڵبەست و پاشان ئازاد کرابوون، ئەمڕۆ دیسانەوە قۆڵبەست کران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەفیزە ئیپێک هاوسەرۆکی پێشووی حیزبی ناوچە دیموکراتیکەکان و مەتین کلاوز سەرۆکی پێشووی ئامەد سپۆرت لە لایەن پۆلیسی دیاربەکرەوە قۆڵبەست کران.

ئارتی گەرچک نووسیویە: ئەم دوو چالاکە سیاسی و مەدەنیە کوردە مانگی پێشوو بە تۆمەتی یارمەتی ماڵی بە پەکەکە قۆڵبەست و ئازاد کرابوون، بەیانی ئەمڕۆ دیسانەوە لە لایەن پۆلیسی دیاربەکرەوە قۆڵبەست کران.

ئەم دوو کەسە کە ئێستا لە گرتووخانەی پۆلیسی دیاربەکر دان، بۆ لێپرسینەوە و بەشداری لە دادگا بۆ ئەنقەرە دەگوێزرێنەوە.

News ID 42012

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha