سوپای پاسداران بنکە و بارەگای تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستانی تێکشکاند

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە دەستبەسەرکرانی گرووپێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژاوای ئێران و تێکشکاندنی بنکە و بارەگای تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدا هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تێکشکانی تیمێکی تیرۆریستی لە بانە هەواڵی دا و رایگەیاند: دوێنێ بە ناسین و بەدەست هێنانی زانیاری، تیمێکی چەکداری تیرۆریستی کە بەدوای خراپەکاری بوون، لە بانە ناسێندران و ٥ کەس لە ئەندامانی قۆڵبەست کران.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 21ی گوڵان، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگاکانی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستانی عێراقی کردە ئامانج و بە تۆپباران تێکی شکاند.

News Code 41935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =