8 سەربازی تورکیا لە پێکدادانەکانی جۆلەمێرگ کوژران

8 هێزی سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گوندی مارینوس سەر بە جۆلەمێرگ کوژران و سەربازێکی دیکەش بێ سەروشوێنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی کوردستانی تورکیا لە کوژرانی هەشت سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گوندی مارینوس سەر بە جۆلەمێرگ هەواڵیان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئۆپراسیۆنێک کە لە 27 ی ئاپ لە دەوروبەری گوندی مارینوس دەستی پێکردووە، 8 سەرباز گیانی خۆیان لەدەست داوە و کسێکی دیکەش بەهۆی داکەوتن لە ڕووبار، بێ سەروشوێن بووە.

تەرمی هێزە سەربازییەکان دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومی یوکسک ئۆوا بەرەو زێدی خۆیان رەوانە کران. هەروەها هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازە بێ سەروشوێنەکەش درێژەی هەیە.

شیاوی باسە کە حکومەتی تورکیا تا ئیستا هیچ کاردانەوەیەکی فەرمیی بە هەوڵی کوژرانی سەربازەکانی نەبووە.

News Code 41913

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =