گفتوگۆی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و گۆترێش سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا و دۆخی ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هەندیک پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوانە دۆخی یەمەن، ئەفغانستان، ئۆکراینا و دانوستانەکان بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتگۆیە تەلەفۆنیەدا بە ئاماژە بە ئاگربڕ لە یەمەن، لەسەر پێداویستی بەردەوام بوونی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی مرۆیی جەختی کرد.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر و شەپۆلی هاتنی ئاوارە ئەفغانییەکان و زیاد بوونەوەی هیرشە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان باسی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، وێڕای ئاماژە بە بەردەوام بوونی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕێگای ئەورووپاوە، سیاسەتی هەڵەی ئەوپەڕی گوشارەکانی ئەمریکای هۆکاری دۆخی ئێستا وەسف کرد و بە بە ڕەخنە لە پەسەندکراوی ئەم دواییەی کۆنگرە، گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی سەقامگیر، بەهێز و دادپەروەرانەی پێداوسیتی بڕیاری ڕاستبینانە و بویرانەی حکومەتی ئەمریکا لە قەرەبوو کردنەوەی ڕوانگەی هەڵەی ڕابردووی وەسف کرد.

ئانتۆنی گۆترێشیش لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاگربڕ لە یەمەنی بەرز نرخاند و دەسخۆشی کرد.

هەروەها پێشوازیی لە بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عەرەبستان کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگایەتی داهێنانە سیاسییەکان لە دانوستانەکانی ڤیەنا، بۆ بەردەوام بوونی دانوستانەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش هیوای دەربڕی.

News Code 41855

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =