AP ١٤٠١ گوڵان ١٥ ٢١:١٥

هوشیار زێباری:

پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی عێراق دژی پەکەکە دەکەین

پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی عێراق دژی پەکەکە دەکەین

هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی عێراق دژی پەکەکە پشتیوانی دەکەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا کاردانەوەی بە شەڕەکانی ئەم دواییانەی شەنگال لە نێوان ئەرتەشی عێراق و هێزەکانی بەرەوانی شەنگال نیشان دا و ئەو هێزانەی بە تیرۆریست ناو برد.

ئەو لەم پەیامەدا نووسیویە: پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی عێراق دژی تیرۆریستەکانی پەکەکە دەکەین کە شەنگال و دانیشتووە ئێزدییەکانیان بە دیل گرتووە.

زێباری رایگەیاند دەبێ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال جێبەجێ بکرێت و رێکخراوە دەوڵەتییەکان لە ناوچە چالاکی خۆیان دەست پێ بکەنەوە.

News ID 41838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha