ئامانج لە شەڕی ئەم دواییە گواستنەوەی گاز لە کوردستانەوە بۆ ئەورووپایە

جەمیل باییک هاوسەرۆکی کەجەکە بە ئاماژە بە هاوکاری تورکیا، ناتۆ و پارتی،ئامانج لە شەڕی ئەم دواییەی گواستنەوەی گازی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕێگای خاکی هەرێم و تورکیاوە بۆ خاکی ئەورووپا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل باییک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی کەجەکە لە لێدوانێکدا ئاماژەی دایە سەر بە هاوکاری تورکیا، ناتۆ و حکومەتی هەرێم و ئامانج لە شەڕی ئەم دواییەی گواستنەوەی گازی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕێگای خاکی هەرێمی کوردستان و تورکیاوە بۆ خاکی ئەورووپا وەسف کرد.

باییک هەروەها وتیشی کە ئامانجی تورکیا نە تەنیا لەناوچوونی پەکەکە و کوردەکان بەڵکوو کۆنترۆڵی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

باییک بە ئاماژە بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی شەڕ لە ئۆکراینا وتی: ئەوان بە هۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەیانەوێت گازی سروشتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین جێگری گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا دەکەن. ئەو هێڵە گازەش لە کوردستانەوە تێدەپەڕێت.

News Code 41818

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha