هاوکاری وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ رژیمی زایۆنی پێویستە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پێویستە وڵاتە ئیسلامییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتییە نێودەوڵەتییەکان هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕاگرتنی هێرش دژی خەڵکی فەلەستین لە لایەن رژیمی زایۆنیستییەوە بە کار بێنن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پیرۆزبایی جێژنی رەمەزان، داکۆکی کرد: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی گەشەی پێوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ وڵاتانی ناوچە و بە تایبەت تورکیایە.

ئەو وتیشی: پێویستە وڵاتە ئیسلامییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتییە نێودەوڵەتییەکان هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕاگرتنی هێرش دژی خەڵکی فەلەستین لە لایەن رژیمی زایۆنیستییەوە بە کار بێنن.

رەجەب تەیب ئەردۆغانیش لەم وتووێژەدا وێڕای پیرۆزبایی جیژنی رەمەزان، خواستی خۆی بۆ سەفەر بۆ تاران راگەیاند و وتیشی: لە سەفەری خۆمان بۆ تاران پێمان خۆشە لە سەر پێوەندی دوو لایەنە و نێودەوڵەتی و هەروەها گەشەی بازرگانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژ بکەین.

News Code 41800

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =