AP ١٤٠١ گوڵان ١٢ ٠٨:٣٩

ماڵپەڕی گلۆباڵ ڕایگەیاند:

بەهێز کردنەوەی بنکەکانی سووریا و ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریا

بەهێز کردنەوەی بنکەکانی سووریا و ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریا

بە گوێرەی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا و ماڵپەڕی گلۆباڵ هەپێنینگ، ئەرتەشی ئەمریکا لە دوو حەوتەی رابردوودا جیهازاتی سەربازی نوێ بۆ بنکەکانی منبج، رەقە  وتەبقا بردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە راپۆرتێکدا لە زۆربوونەوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا بە مەبەستی بەهێز کردنەوەی بنکەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەرتەشی ئەمریکا لە دوو حەوتەی رابردوودا دوو کاروانی سەربازی خۆی کە داگری ٥٠ ئۆتۆمبێل جیهازاتی سەربازی بوو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سووریا گواستەوە.

ماڵپەڕی گلۆباڵ هەپێنینگیش لە زۆربوونەوەی وەجبە سەربازییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێردەستی کوردانی سووریا هەواڵی داوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا هەروەها لە بەهێزکردنەوەی بنکە سەربازییەکانی رووسیا لە دوو ناوچەی کوردنشینی قامیشلوو و حەسەکە لەم مانگانەی دوایی هەواڵی دا.

News ID 41781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha