AP ١٤٠١ گوڵان ١٢ ٠٨:٣٥

وتەبێژی لقی بەغدای پارتی دیموکرات:

دیاریکردنی بەربژێری هاوبەش بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ڕەت دەکرێتەوە

دیاریکردنی بەربژێری هاوبەش بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ڕەت دەکرێتەوە

وتەبێژی لقی بەغدای پارتی دیموکرات دیاریکردنی بەربژێری هاوبەش بۆ سەرۆک کۆماری عێراق و ریککەوتنی نێوان دوو پارتی کوردستانی لەم بارەوە ڕەت کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی عێراق ئەلیەوم، مەهدی عەبدولکەریم فەیلی لەم بارەوە وتی: دۆزینەوەی بەربژێری هاوبەش لە نێوان دوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی دەبێ بە مەرجی رێککەوتن لە سەر وەلانانی بەربژێرەکانی خۆیان روو بدات بۆ ئەوەی بتوانێ کێشەی نێوان ئەم دوو پارتە چارەسەر بکات.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان پێبەندی بەربژێری خۆیە، وتیشی: سیناریۆی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی دوو بەربژێر لە پارلەمانی عێراقە و پارلەمان سەرۆک کۆماری نوێ دیاری دەکات.

News ID 41779

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha