دۆخی ئەمنیەتی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارە

سیاسەتوانێکی کورد نیسبەت بە دۆخی ئەمنیەتی و ئابووری مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان بەهۆی توند بوونەوەی کێشە سیاسییەکانی نێوان دوو پارتی سەرەکی، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، بیستون فایق بە وتنی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان لە ڕاستیدا خاوەن دوو دەسەڵاتە، یەکێکی لە هەولێر کە پارتی ئیدارەی دەکات و ئەوی دی لە دلێمانی کە یەکێتی کۆنترۆڵی دەکات، زیادی کرد: ئەو پارتە بە شێوەیەکی سەیر و سەمەرە ژیانی سیاسی هەرێم دەبەنە پێشەوە، چونکوو چ پێکەوە لەسەر پرسەکانی هەرێم ڕێککەوتنیان هەبێت و چ نەبێتیان، خەڵکی کوردستان هەمیشە خەسار دەبینن.

فایق زیادی کرد: دۆخی هەرێمی کوردستان بەهۆی توند بوونەوەی کێشەکانی نێوان دوو پارتی سەرەکی واتا یەکێتی و پارتی گەییشتووەتە قۆناغی مەترسیدار و خەڵکی زۆر نیگەران کردووە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە هاووڵاتیانی سلێمانی زیاترین خەسار دەبینن چونکوو هەولێر کۆنترۆڵی زیاتری بەسەر بودجە و داهاتە نەوتییەکان هەیە.

News Code 41771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha