AP ١٤٠١ گوڵان ٧ ١٨:٠١

لە دیدارێکدا لە تاران؛

داکۆکی قاڵیباف و حەلبووسی لە سەر گەشەی پێوەندی ئابووری و بازرگانی دوو وڵات

داکۆکی قاڵیباف و حەلبووسی لە سەر گەشەی پێوەندی ئابووری و بازرگانی دوو وڵات

سەرۆکی مەجلیسی ئێران و سەرۆک پارلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە بە پێویستیی گەشەی پێوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان دوو وڵات، داکۆکیان کردە سەر کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتییەکانی دوو لایەن بۆ باشتر کردنەوەی پێوەندییەکان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف ئەمڕۆ لە گەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆک پارلەمانی عێراق دیدار و وتووێژیان کرد.

قاڵیباف لەم دیدارەدا وتی: هیوادارین ئەم چاوپێکەوتنە بەستێنێک بۆ گەشەی پێوەندی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نێوان وڵاتانی دراوسێ ساز بکات.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی حکوومەت و خەڵکی ئێران خوازیاری ئاسایش و گەشەی عێراقن، وتی: هیوای ئێمە پێک هاتنی عێراقێکی بەهێز و ئێرانێکی بەهێز بۆ باشتر کردنەوەی پێوەندی هەمە لایەنەی نێوان دوو وڵاتە.

ناوبراو ویڕای ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی کێشە ئابوورییەکان لە گەشەی پێوەندی نێوان دوو وڵات، داکۆکی کرد: هاوکارییە پارلەمانییەکان لەم بوارەدا کاریگەر دەبێت و بە تایبەت کەرتی تایبەتی دوو وڵات دەبێ لە بواری پێوەندی بازرگانی و ئابووریدا چالاک بن.

لە درێژەشدا محەمەد حەلبووسی وتی: ئەرکی ئێمەیە لەمپەرەکانی گەشەی پێوەندی لە ناو ببەین و زیاتر لە پێشوو بۆ چارەسەر کردنی کێشە ناوچەییەکان هەوڵ بدەین و ئەمەش تەنیا بە یەکدڵی و هاوڕێیەتی پێک تێت.

ئەو وتیشی: یاسای بنەڕەتی عێراق ئەم دەرفەتەی داوەتە پارلەمان کە لەمپەرەکان لە ناو ببات و لە رێگای هاوکاری بازرگانی و ئابووری لە ئێران هەنگاو هەڵبگرین و لەم بوارەدا یارمەتیدەری دەوڵەت بین.

News ID 41717

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha