بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف ئەمڕۆ لە گەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆک پارلەمانی عێراق دیدار و وتووێژیان کرد.
قاڵیباف لەم دیدارەدا وتی: هیوادارین ئەم چاوپێکەوتنە بەستێنێک بۆ گەشەی پێوەندی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نێوان وڵاتانی دراوسێ ساز بکات.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی حکوومەت و خەڵکی ئێران خوازیاری ئاسایش و گەشەی عێراقن، وتی: هیوای ئێمە پێک هاتنی عێراقێکی بەهێز و ئێرانێکی بەهێز بۆ باشتر کردنەوەی پێوەندی هەمە لایەنەی نێوان دوو وڵاتە.
ناوبراو ویڕای ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی کێشە ئابوورییەکان لە گەشەی پێوەندی نێوان دوو وڵات، داکۆکی کرد: هاوکارییە پارلەمانییەکان لەم بوارەدا کاریگەر دەبێت و بە تایبەت کەرتی تایبەتی دوو وڵات دەبێ لە بواری پێوەندی بازرگانی و ئابووریدا چالاک بن.
لە درێژەشدا محەمەد حەلبووسی وتی: ئەرکی ئێمەیە لەمپەرەکانی گەشەی پێوەندی لە ناو ببەین و زیاتر لە پێشوو بۆ چارەسەر کردنی کێشە ناوچەییەکان هەوڵ بدەین و ئەمەش تەنیا بە یەکدڵی و هاوڕێیەتی پێک تێت.
ئەو وتیشی: یاسای بنەڕەتی عێراق ئەم دەرفەتەی داوەتە پارلەمان کە لەمپەرەکان لە ناو ببات و لە رێگای هاوکاری بازرگانی و ئابووری لە ئێران هەنگاو هەڵبگرین و لەم بوارەدا یارمەتیدەری دەوڵەت بین.
Your Comment