سەرکردەیەکی ناسراوی داعش سزای ئیعدامی بە سەردا سەپا

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە سیستەمی دادوەری ئەو وڵاتەسزای ئیعدامی بە سەر سەرکردەیەکی داعشی کە دەیەویست هێرش بکاتە سەر زیارەتکاران لە ڕابردوودا، سەپاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیناد کە سیستەمی دادوەری ئەو وڵاتە بۆ سەرکردەیەکی داعشی کە دەیەویست لە ڕابردوودا هێرش بکاتە سەر زیارەتکاران، سزای ئیعدامی بە سەردا سەپاندووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سسیتەمی دادوەری عێراق، ئەبوو حەسەن غەریباوی لە سەرکردەکانی داعش کە پۆستی جێگری والی باشووری بەغدای هەبووە، بە ئیعدام سزا داوە.

ئەو سەرکردە داعشییە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە و لە ئۆپراسیۆنێکی ئامنیەتیدا لە بەغدا دەستگیر کرابوو.

هێزە عێراقییەکان لە شوێنی دەستگیر کرانەکەی چەک و جیهازاتی سەربازی و مادەی تەقەمەنیان دۆزیبووەوە.

News Code 41710

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha