بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە هاوپەیوەند بە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی تورکیای بە ئاژاوەنانەوە و دروست کردنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین تاوانبار کرد و داوای لە ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیعنی تورکیا کرد تا دژی سیاسەتەکانی حکومەت بوەستنەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بوڵدان بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی تورکتا بە ئامانجی ئیمپریالیستی ئۆپراسیۆنی خۆیی لە هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە، وتی: ئەو سەڕە بە واتای لەبەرچاونەگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی سەروەری وڵاتانی دراوسێیە.
ناوبراو زیادی کرد: حکومەتی تورکیا بە بەردەوام لە قەیران و شەڕە و پێکدادان دەخوات، بە بردنی شەڕ بۆ عێراق، سووریا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەیەوێت ئەو ناوچە زیاتر لە ڕابردوو بەرەو ئاژاوە ببات. لە حالێکدا کە داهاتووی خەڵکی ناوچەکە بەتایبەتی کوردەکان لە گرەوی ئاشتیە.
بوڵدان بە ئاماژە بە قسەکانی ئەردۆغان وتی: سەرۆکی ئاکەپە هەفتەی ڕابردوو لە لیدوانێکدا وتبووی تەنیا پارتێک کە لە ئۆپراسیۆنەکە ناڕازییە هەدپەیە. قسەکانی ئەردۆغان بە باشی دۆخی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ئاشکرا دەکات و نیشانی دەدات کە ئۆپۆزیسیۆن دژی سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەکانی ئاکەپە نییە.
Your Comment