بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدری عێراق بە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی تویتەری رایگەیاند بەم زوانە گەڵاڵەی بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ تێل ئاڤیڤ پێشکەشی پارلەمان دەکات.
ئەو وتیشی؛ بابەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی و پیلانی ئیسرائیل بۆ عێراق لە گرینگترین هۆکارەکانی هاتنی ڕەوتی سەدر بۆ نێو هەڵبژاردنەکان بوو.
Your Comment