ئێران ئامێری دیالیز بۆ نەخۆشەکانی گورچیلەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات

بەرپرسی پێوەندی لە گەڵ ئێران لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئێران ئامێری دیالیز بۆ نەخۆشەکانی گورچیلەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و فیرکاری پێویست بۆ شێوازی بەکارهێنانی بەڕێوە دەبات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی باس نیوز، عەبدوڵا ئاکرێیی رایگەیاندووە هەرێمی کوردستان پێویستی بە ئامێری دیالیز هەیە و وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە ئەو دەزگایانە دابین دەکات و پێشکەشی هەرێمی دەکات.

ئەو وتیشی: ئەو هێزانەی بڕیارە ئەم ئامێرە بە کار بێنن، دەنێردرێن بۆ ئێران و لەوێ فێریان دەکرێت چۆن کەڵک لەم ئامێرە وەربگرن.

ناوبراو رایگەیاند: بۆ هەر یەک لە ٤ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دوو ئامێری دیالیز لە لایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت.

News Code 41637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha