AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٥ ٢١:١٦

سەردار قائانی:

ئێران پێشەنگی بەرەنگاری لە گەڵ داگیرکەریی جیهانی و زایۆنیسمە

ئێران پێشەنگی بەرەنگاری لە گەڵ داگیرکەریی جیهانی و زایۆنیسمە

فەرماندەی هێزی سوپای قودس وتی: ئێران پێشەنگی بەرەنگاری لە گەڵ داگیرکەریی جیهانی و زایۆنیسمی نێودەوڵەتییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵوەگەڕی رێزنان لە شەهید محەمەد حیجازی، وتی: ئێمە رامانگەیاندووە هەرکەسێک دژی ڕژیمی زایۆنی بەرەنگاری بکات، پشتیوانی لێ دەکەین و ئەم پشتیوانییە درێژەی هەیە.

ئەو وتیشی: هەولێر لەو شوێنانەیە کە ڕژیمی زایۆنی تێدایە و زۆربەی ئەو کەسانەی لەوێ دەژیان، نەیاندەزانی بنکەی مووسادە بەڵام کۆماری ئیسلامی چونکو شوێنگیری ئەم ڕژیمە دەکات باش دەزانێ لە کوێیە و دوژمنان باش دەناسێت.

قائانی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران پێشەنگی بەرەنگاری لە گەڵ داگیرکەریی جیهانی و زایۆنیسمە، روونی کردەوە: لە هەرکوێ دەستدرێژی روو بدات، لە گەڵ ئەم ڕژیمە بەرەنگاری دەکەین و پێیان دەڵێین ئێوە بچووکتر لەوەن لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا رووبەڕوو ببنەوە.

ئەو ڕاشیگەیاند: هەرچەن کات تێپەڕ دەبێ، ڕژیمی زایۆنی زیاتر بە ڕووخان نزیک دەبێتەوە و بە بەرخۆدانی رۆڵەکانی کۆماری ئیسلامی، رووخانی ئەم رژیمی خێراتر دەبێتەوە.

قائانی وتیشی: گۆڕەپانی بەرخۆدان تەنیا بە ڕژیمی زایۆنی سنووردار نابێتەوە و ئەمڕۆ بەرخۆدان لە هەموو جیهان بڵاو بۆتەوە و لە هەرکوێ زوڵمێک روو بدات، لاوانی موسوڵمان بە ورەی بەرزەوە بەرەنگاری دەکەن و فێریان دەکەن چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن.

News ID 41580

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha