بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد خالیدی ڕایگەیاند: بنەمای سازانی سیاسی لە عێراق دوای ساڵی 2003 لەسەر ئاستی سیاسی ئەو وڵاتە زاڵ بو و ئێستاکە زاڵ بوون بە سەریدا لە نێوان پارتە سیاسییەکان کە پێکەوە کێشەیان هەیە دژوارە، کەواتە ڕەوتی پێکهێنانی حکومەتی عێراق درێژ دەبێتەوە و ئەوە هەمان شتە کە ئێمە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێش بینیمان کردبوو.
خالیدی زیادی کرد: هەر حکومەتێک بێ سازان پێک بێت، لە ماوەی شەش مانگدا لاواز دەبێتەوە دەڕووخێت و ئەمە ڕاستییەکە کە ئەبێ هاوکات لەگەڵ پاشهات و مەترسییەکانی لە بواری سیاسی کە تووشی قەیرانی بەردەوامە، بەرەوڕووی ببینەوە.
نوبراو جەختی کرد کە ئێستا جۆرێک بنبەستی سیاسی لە ئەو وڵاتە و ڕق لە نێوان هێزە سیاسییەکانی هەیە، کەواتە ئەگەر لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر یەکدەنگی نەبێت، دۆخەکە دژوارتر دەبێتەوە و بۆ پێکهێنانی حکومەتی دوایی پێویست بە کاتێکی درێژتر دەکات.
Your Comment