کاردانەوەی ئێران بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە فەلەستینی داگیرکراو

خەتیب زادە ڕایگەیاند: ڕەگەزپەرستی، سەرکوت، کوشتوبڕ، زیندانی کردن، بێبەری کردن و سووکایەتی بە گەلی فەلەستین و تیرۆریزمی ڕووت ڕیشەی سەرەکی هەموو نائارامییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە فەلەستینی داگیرکراو، ڕایگەیاند: ڕەگەزپەرستی، سەرکوت، کوشتوبڕ، زیندانی کردن، بێبەری کردن و سووکایەتی بە گەلی فەلەستین و تیرۆریزمی ڕووت ڕیشەی سەرەکی هەموو نائارامییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، شەڕ دژی داگیرکەرانی مافی ڕەوا، ڕوون و سروشتی خەڵلی فەلەستین و وەڵامێک لە بەرانبەر دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی بەیتولموقەدەس و جەنایەت و دەستدرێژی بەردەوامی ڕژێمی ستەمکاری ئیسرائیل دژی خەڵکێک کە لە ژێر گوشاری توندترین بێبەشییەکان لە قودسی شەریف ناوچەکانی دیکەی فەلەستینن، وەسف کرد و لەسەر پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئامانجەکانی فەلەستین و شەڕە ئازادیخوازانەکانی خەڵکەکەی جەختی کرد.

News Code 41518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =