AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٠ ١٦:٢١

نوام چامکسی:

تورکیا بە سەرکوتی کوردەکانەوە ناتوانێت ناوبژیوانێکی باش بۆ ڕووسیا و ئۆکراینا بێت

تورکیا بە سەرکوتی کوردەکانەوە ناتوانێت ناوبژیوانێکی باش بۆ ڕووسیا و ئۆکراینا بێت

نوام چامکسی، زمانناس و بیرمەندی ئەمریکی لە کاردانەوە بە هەوڵی تورکیا بۆ ناوبژیوانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەڵێت تورکیا بە ئەو هەموو پێشینەی سەرکەوتی کوردەوە ناتوانێت ناوبژیوانێکی باش بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوام چامکسی بیرمەند و زمانناسی ئەمریکی لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ ڕاگیرانی شەڕ لە ئۆکراینا و ناوبژیوانی لە نێوان ئەو وڵاتە و ڕووسیا ئاماژەی دا کە خودی تورکیا یەکێک لە پێشێل کارانی مافی مرۆڤ و هۆکاری سەرکوتی کوردەکانە.

ئەو بیرمەندە ئەمریکییە ڕاشیگەیاند: تورکیا ساڵانێکە کە لە پرسە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی ناڕوونە هەبووە و سەرەڕای ئەوەی کە ئەندامی ناتۆیە بەڵام یەکێتی ئەورووپا بەهۆی پێشێل کرانی ماڤی مرۆڤ ڕێگری کردووە لە بەئەندام بوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتییەکە.

چامکسی زیادی کرد: تورکیا بەرپرسی جەنایەتە تۆقێنەرەکانی دەیەکانی 1990 لە دژی کوردەکانە کە بووە هۆی کوژرانی هەزارن کەس و ڕووخانی 3500 شارۆچکە و گوند لە باشووی ڕۆژهەڵاتی تورکیا و ئاوارەیی سەدان هەزار کەس.

ئەو بیرمەندە و رەخنەگرە ئەمریکییە دەستێوەردانەکانی ئەردۆغان لە ساڵانی دوایی لە پرسە ناوچەییەکانی هاوپەیوەند بە پرسی گەڕانەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانی وەسف کرد.

News ID 41516

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha