بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی سێشەممە ڕێورەسمی کۆتایی چوارەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەری هەڵپەڕکێ بانە لە هۆڵی دەریا بە بەڕێوەچوونی بەرنامەی 12 گرووپی هەڵبژێردراو و ناساندنی باشترینەکانی هەر بەشێک لە باری هاوئاهەنگی گرووپ، بەڕێوەچوونی دروست بەزمەکان، هەڵبژاردنی مۆسیقا، سەرچۆپی، گاوانی، جلوبەرگ، خوێندنەوەی قتارەکان و منداڵان کۆتایی هات.
دەستەی ناوبژیوانانی چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە خەڵاتی گاوانیان بەخشیە فەریاد پووری لە گرووپی ڕۆژمەرگەوانی ورمێ.
لە بەشی جلوبەرگ، گرووپی هەڵپەڕکێ دیلانی ورمێ و سێجاری دانیکەش لە مەریوان بە دەنگی ناوبژیوانان هەڵبژێردراران و لە بەشی منداڵانیش ئارتین حسێنی لە گرووپی دیلانی ورمێ پلەی یەکەمی وەدەست هێنا.
لە بەشی چۆپی کێش ئەرسەلان نەورۆزی لە گرووپی گۆڤەندی ورمێ پلەی یەکەمی دەست خست.
بە دەنگی ناوبژیوانان ل بەشی مۆسیقا، گرووپی چلاکی بانە، سێجاری مەریوان و بەڕۆژەی بانە بە ڕیزەوە لە پلەی یەکەم تا سێهەم وەستان.
Your Comment