کوردەکان نابێت لە گەمارۆکانی سەر سووریا بەری بکرێن

هەندێک لە نوێنەرانی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ بەری کردنی کوردەکان لە گەمارۆکانی واشنتۆن دژی دیمەشق ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند نوێنەری کۆماریخوازی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەندێک پاگەندە مێدیاییەکان لەسەر بەری کردنی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی سووریا ، دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ ئەو بابەتە ڕاگەیاند.

دەوڵەتی ئەمریکا لە ساڵی 2019 ەوە هەندێک گەمارۆی لە دژی دەوڵەتی ناوەندی سووریئا لە ژیر ناوی یاسای سزار، سەپاندووە. لەم دواییەدا هەندێک مێدیای ئەمریکی پاگەندەیان کردبوو کە دەوڵەتی ئەمریکا بە بیانووی ڕێگری لە دروست بوونی قەیرانی مرۆیی، کوردەکانی سووریا و ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی ئەوانیان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە ئەو گەمارۆیانە بەری کردووە.

بەڵام چەند نوێنەری کۆماریخوازی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنی بلینکن، وێڕای دەربڕینی دژایەتی خۆیان لەگەڵ بەری کردنی بەشێک لە جوگرافیای سووریا لە ئەو گەمارۆیانە، هۆشداریان داوە دەوڵەتی ناوەندی و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە ئەگەری هەیە لە ئەو بەری کردنە بۆ دەور دانەوەی گەمارۆکان کەڵکوەربگرن.

News Code 41423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =