AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٨ ٠٨:٤٥

ڕاپۆرتی تایبەت؛

بەشێک لە ئۆرانیۆمی ٦٠ لەسەدی ئێران بۆ بەرهەم هێنانی رادیۆدەرمان بەکار هاتووە

بەشێک لە ئۆرانیۆمی ٦٠ لەسەدی ئێران بۆ بەرهەم هێنانی رادیۆدەرمان بەکار هاتووە

ئێران بەشێک لە ئۆرانیۆمی ٦٠ لەسەدی خۆی بۆ بەرهەم هێنانی رادیۆدەرمان بەرکار هێناوە و کەرەستە بەرهەم هاتووەکانی لەناو وڵاتدا دەمێننەوە.

بە پێی راپۆرت ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێک لە ئۆرانیۆمی ٦٠ لەسەدی خۆی بۆ بەرهەم هێنانی رادیۆدەرمان بەکار هێناوە.

وڵاتە رۆژاواییەکان لە سەرەتای دانوستانەکانی ڤیەنا دژی پیتاندنی سەرووی ٢٠ لەسەد بوون و دەیانەوێ هەموو ئەم کەرەستانە بۆ دەرەوەی وڵات بگوازرێتەوە.

ئەم کەرەستە پڕبایەخە لە بەردەستی ژمارەیەکی کەم لە وڵاتانی جیهانە و ٢ کیلۆ لەم مادە بۆ بەرهەم هێنانی دەرمانی ساڵانەی یەک ملیۆن کەس بەکار دێت.

News Code 41353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha