چوارشەمە سوورێ و دابونەریتی ئێرانییەکان لەو ڕۆژەدا

چوارشەمەسوورێ یان کوڵەچوارشەمە جێژنێکی مێژوویی لەناو ئێران و کوردانە کە لە ئێران لە ئاخرین ئێوارەی سێشەممەی ساڵدا بەڕێوەدەچێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێژووی ئەم جێژنە بۆ سەردەمی ئایینەکانی میتراییسم و زەردەشتی دەگەڕێتەوە، چوارشەممەسوورێ نەک تەنیا لەناو کوردەکان، بەڵکوو لەناو گەلانی دیکەی ئێرانی و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەڕێوە دەچێت، ھەروەھا بێجگە لە ئێران و کوردستان لە وڵاتانێک وەکوو ئازەربایجان، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھیندستانیش ئەو جێژنە بەڕێوەدەبەن.

چوارشەمە سوورێ یەکێک لە جێژنە مێژووییە ئێرانییەکانە کە لە شەوی دواهەمین چوارشەمەی ساڵدا بەرێوە دەچێت و هەندێ نەریتی هەیە کە ژمارەیەکیان تا ئەمڕۆ پارێزراون و ژمارەیەکیان لەناو چوون کە گرینگترین و هەروەها نەریتی هاوبەشی هەموو شارەکانی ئێران، ئاگرکردنەوە و سەردانی ماڵی خزم و کەسە.

چوارشەمە سوورێ لە ڕاستیدا وەکوو جێژنی پێشوازی لە نەورۆز دێتە ئەژمار و خەڵک بە بەڕێوەبردنی ئەم جێژنە خێرهاتنی بەهار و ساڵی نوێ دەکەن. گرینگترین نەریتی مێژوویی ئەم جێژنە ئاگر کردنەوە و باز دان بە سەر ئاگرە و مەبەست لەم کارە دوور کەوتنەوە لە نەخۆشی و سپاردنی کێشەکان بە دەستی ئاگرە.

سووتاندنی کەلوپەلی کۆن، گسک دانی ماڵ و ئاگردانی گسک، گۆزە شکاندن و ... هەموو بە مەبەستی لەناوبردنی بەڵا و نەهامەتییەکان بەڕێوە چووە.

فەلسەفەی بەڕێوەبردنی ئەم جێژنە و بە تایبەت ئاگر کردنەوە، دەرچوون لە سەرما و خواستنی گەرما بووە و جگە لەوەش ئاگر وەکوو ئامرازی خاوێن کەرەوە دەهاتە ئەژمار بۆیە بۆتە هێمایەکی گرینگی چوارشەمە سوورێ و خاوێن بوونەوە بۆ ساڵی نوی.

ڕێوڕەسمەکانی چوارشەمە سوورێ لە ئێران

لە مێژە لە ناو ئێرانییەکاندا باوە کە ڕۆژی چوارشەمە سوورێ منداڵەکان سەردانی دایک و باوک و هەموو گەورەکانی بنەماڵە دەکەن بۆ ئەوەی ئەو شەوە بە خۆشی پێکەوە ڕابوێرن. چەند رۆژ پێش ئەو جێژنە دار و چێو کۆ دەکەنەوە و خۆیان بۆ ئاگر کردنەوەیەکی گەورە تەیار دەکەن و لەو شەوەدا لە شوێنێکی بەربڵاو دایدەنێن و کە گەیشتە کاتی ئێوارە، دایدەگیرسێنن و هەمووان بە دەوریدا کۆ دەبنەوە و بە سەری ئاگرەکەدا باز دەبەن و دەڵێن "سووری تۆ بۆ من، زەردی من بۆ تۆ" و بەم شێوە داوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ ساڵی نوی دەکەن. ئاگر کردنەوە تەنیا بەشێک لەم جیژنە دێتە ئەژمار و لە پەنای یەک بون و پێکەوە بوون و خۆش ڕابواردن و خواردنی تایبەت لەو شەوە لە دیکەی نەریتە کۆنەکانی چوارشەمە سوورییە.

چوارشەمە سوورێ لە کوردستان

چوارشەمە سووری لە کوردستاندا بە کوڵە چوارشەمە ناسراوە. کوردەکان و بە تایبەت خەڵکی سنە لەم ڕۆژەدا هەموو ماڵیان گسک دەدا بۆ ئەوەی ناپاکی و ناشیرینی بسڕنەوە. پاشان گسکەکەیان دەخستە نێو گۆزەیەک و ئاگریان دەدا و گۆزەکەیان بە خەڵووزەکەوە دەخستە ناو کۆڵانان و بەم شێوە چوارشەمە سووریان تێئەپەڕاند. لە ناو کوردان لەم شەوەدا ئاگرکردنەوە بە هیچ شێوەیەک باو نەبووە و ئاگر تەنیا لە نەورۆزدا هەڵئەکرا و بە دەوریدا هەڵپەڕکێ ساز ئەکرا و لە ڕاستیدا نەورۆزی کوردان جگە لە ئاگرکردنەوە و هەڵپەڕکێ شتێکیتر نەبووە. بەڵام ئێستا بە بۆنەی تێکەڵاوی فەرهەنگی لە گەڵ نەتەوەکانی تر زۆر شت گۆڕاوە.

لە رابردوودا لە شاری سنە شەوی چوارشەمە سوورێ نەریتێک بە ناو دەواخانەش بووە و ئەوەش بەم شێوە بووە کە کچان دەچوونە دەباغی و ئاوی بەرهەم هاتوو لە شۆردنی پێستی ئاژەڵانیان لە رومەتیان دەدا و پێیان وابوو بەم کارە بەختیان ئەکرێتەوە و بەختەوەر دەبن.

News Code 41323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =