گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران کاریگەری نەماوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئێران گەییشتووەتە خاڵێکی بەهێز کە بەهۆیەوە، گەمارۆکانی ئەمریکا چی دیکە کاریگەری لەسەری نەماوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی وتی: ئەمریکا بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی لە ئاستی جیهان شوێنگیری دەکات و چ بە دیپلۆماسی و چ بە زۆرەملێ بەرژەندنییەکانی خۆی دەپارێزێت و بۆ پاراستنیشی لە هەموو بوارەکان دەستی خۆی دەخاتە پێش هەمووان و هیرش دەکاتە سەر هەموو لایەک.

ئیسلامی وتیشی: سەردەمی پڕ لە شاناندی شۆڕش ئەگەرچی هەوراز و نشێوی زۆری هەبووە، بەڵام ڕوو لە گەشەیە و بەتایبەتی لە ئەم پێنج ساڵەی دواییدا قورسترین گەمارۆکان خراوەتە سەر ئێران.

جێگری سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: ئەمریکا هەر کاتێک کە گەمارۆیەکی نوێی خستووەتە سەر ئێران، ئێمە پێشکەوتنێکمان هەبووە و وڵات گەییشتووەتە خاڵێکی بەهێز کە هەر بە ئەو هۆیەوە دیسانەوە گەمارۆی نوێێ خراوەتە سەر.

News Code 41290

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha