دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل بێ وەڵام نامێنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق کە بووە هۆی شەهید بوونی دوو پارێزەری حەرەم،ئیدانە کرد و جەختی کرد: دەسدرێژی ئیسرائیل بێ تۆڵە نامێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای جەنایەتی ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق کە بووە هۆی شەهید بوونی دوو هێزی پارێزەری حەرەم لە سوپاوە، وێڕای پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدە، هەوڵی جەنایەتکارانە و تیرۆریستانەی ئیسرائیلی بە توندی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لەسەر یەکلایی تۆڵە کردنەوەی ئەو دەسدرێژییە و ئۆپراسیۆنی تیرۆری ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی، گوشار خستنەسەر ئەو ڕژێمە بۆ وەڵامدانەوە لە بەرانبەر جەنایەتە نامرۆڤانەکانی، ئامانجی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە وەسف کرد.

News Code 41269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =