AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٧ ١٨:٤٤

حەسەن نەسروڵڵا:

ئەورووپا خوازیاری شەڕی ئۆکرانیا نەبوو، بریتانیا و ئەمریکا ئاگریان هەڵگیرساند

ئەورووپا خوازیاری شەڕی ئۆکرانیا نەبوو، بریتانیا و ئەمریکا ئاگریان هەڵگیرساند

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی گیانباز حزبوڵڵا بە ئاماژە بە شەڕی ئۆکرانیا، ئەوەی گرینگ وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی ئەبولفەزلی وەکوو ڕۆژی گیانباز ڕاگەیاندووە و لە ئەو ڕۆژەدا لە هێزە گیانبازەکانی بەرخۆدان لە لوبنان ڕێز دەگرێت.

دەبێ وانە لە گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا وەربگیردرێت

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا زۆر گرینگە. لە ئەو بوارەوە زۆر گرینکە کە هۆی عیبرەت و وانەیە.

ئەمریکا جەنایەتی تۆقێنەری کردووە

ناوبراو جەختی کرد: ئەمریکا سەبارەت بە ئەنجامی جەنایەتی جەنگی دژی خەڵکی سڤیل هۆشداریی دەداتە ڕووسیا و باس و خواستی لێدەکات؛ لە حاڵێکدا کە جەنایەتەکانی خۆی دژی خەڵکی سڤیل لە هەموو شەڕەکانی لەبیر کردووە.

تەکفیرییە خۆکوژەکان لە پاکستان خزمەت بە ئەمریکا دەکەن

ناوبراو جەختی کرد: تەکفیرییە خۆکوژەکان کە خۆیانیان لە پیشاوەری ۆاکستان تەقاندەوە لە خزمەت ئەمریکادان و دەست پەروەردەی ئەمریکان.

پشت بەستن بە ئەمریکا ئەوپەڕی گەمژەییە

نەسروڵڵا ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوانەی کە لە جیهان ڕوو دەدات نیشانی دەدات کە بڕوا کردن بە ئەمریکا ئەوپەڕی گەمژەیی و گێلییە و کەمتەرخەمی هەمبەر ئۆمەتی ئیسلامی و وڵاتە.

ئەورووپییەکان خوازیاری شەڕ نەبوون، ئەوە بریتانیا و ئەمریکا بوون کە ئۆکرانیایان بەرەو شەڕ برد

ناوبراو وتیشی: هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی لەوانە ئەڵمانیا نەیاندەویست ئەوەی کە ئێستا لە ئۆکرانیا رووی داوە، ڕوو بدات.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان زیادی کرد: ئەمریکا و بریتانیا ئۆکرانیایان بەرەو لای شەڕ کێشاند لە حاڵێکدا کە هەندێک وڵاتانی ئەورووپی خوازیاری ئەو شەڕە نەبوون. بەرپرسانی ئۆکرانیایی ئێستا دەڵین کە ئێمە تەنیاین و هەست بە بێ هیوایی دەکەن.

لوبنان ئەبوایە دەنگی بێ لایەنی بدایە نەک دژی ڕووسیا

نەسروڵڵا لە درێژەدا بەرپرسانی لوبنانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەگەر بەدوای ڕازی کردنی ئەمریکان، ناتوانن ئەنجامی بدەن چونکوو خواستەکانیان زۆرە.

ناوبراو زیادی کرد: لە بەرژەوەندی لوبنان بوو کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی بێ لایەنی بدایە بەڵام لوبنان دژی ڕووسیا دەنگی دا.

News ID 41266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha