بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵی ئێران ئاماژەی دایە سەر بەڕێوەچوونی یەکەم پێشانگای تایبەت و لێزانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرکووک لە ڕێکەوتی 17 بۆ 21 ی ڕەشەممە لە شوێنی ناوەندی شاری کەرکووک و ڕایگەیاند: زیاتر لە 50 کۆمپانیای بەتوانای ئێرانی لە زیاتر لە 10 گرووپی کاڵایی جیاواز بڕیارە کاڵاکانی خۆیان لە ئەو پێشانگا بخەنە بەرچاوی هۆگرانەوە.
شوشتەری ڕایگەیاند: ڕیوڕەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگا کاتژمێر 11 ی ڕۆژی چوارشەممە 18 ی ڕەشەممە بە بەشداری بەرپرسانی پارێزگای کەرکووک، هەندێک لە چالاکانی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی سێزدەیەمی ئێران لە یەکمایەتی دانانی گەشەی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان، پێوەندی دوو وڵاتەکەی ڕوو لە گەشە وەسف کرد و بە ئاماژە بە ڕوانگەی دروست کردنی پێوەندی بەرانبەر و دوولایەنەی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە، لە بەرز بوونەوەی بەرچاوی ئاستی هەناردە کردنی عێراق بۆ ئێران لە ئەمسڵدا لە پاڵ بەرز بوونەوەی هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق هەواڵی دا.
Your Comment